کەشناسى پێشبینییەکانى کەشوهەواى بۆ ئەمڕۆ و سبەینێ بڵاوکردوەتەوە و
بەوپێیەش باران لە زۆرینەى ناوچەکان و بەفربارینیش لە ناوچە شاخاوییەکان بەردەوام
دەبێت.
- هەواڵ:KNNC
بەپێی پێشبینییەکان، ئەمڕۆ کەش هەور و باراناوی دەبێت بە درێژایی کاتەکان
لەگەڵ بەفر بارین لەناوچە شاخاوییەکان سنورییەکان و پلەکانى گەرما بەراورد بە رۆژى
رابردو 5 بۆ 8 پلە نزم دەبنەوە.
لەبارەى کەشوهەواى سبەینێ هەینییەوە، کەشناسى ئەوەى پێشبینى کردوە کە ئاسمان هەوری تەواو بێت لەگەڵ نمە بارانی
پچڕ پچڕ لەناوچە جیاجیاکانی هەرێم؛ هەروەها
بەفر بارین لەناوچە شاخاوییەکاندا بەردەوام دەبێت و لەکاتەکانی درەنگانی شەو بەفر بارین درێژ
دەبێتەوە بۆ ناوچەکانی ناوەراستی هەرێم بەشێوەی پچڕپچڕ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەینێ هەینى :
هەولێر : 13 پلەى
سیلیزى
سلێمانی : 10 پلەى
سیلیزى
دهۆک : 14 پلەى
سیلیزى
کەرکوک : 16 پلەى
سیلیزى
زاخۆ : 12 پلەى
سیلیزى
هەڵەبجە : 14 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 1- پلەى
سیلیزى
سۆران: 7 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 18 پلەى
سیلیزى
820 جار خوێندراوەتەوە