قائیمقامیەتى سلێمانى ئاشکرایکرد کە بەهۆى
ئەوەى سیحر و جادوى تێدا کراوە، ئارایشتگایەکیان داخستوە و خاوەنەکەشى روبەڕوى
رێکارە یاساییەکان کراوەتەوە.
هەواڵ:KNNC
قائیمقامیەتى سلێمانى دەڵێت: به‌هۆی پابه‌ند نه‌بون به‌مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن و ئه‌نجامدانی
كاری سیحر و جادو تیایدا، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامییه‌تی سلێمانی (شنه بیوتی)
داخستوە.
ئاماژە بۆ ئەوەکراوە کە ئارایشتگاکە لە گه‌ڕه‌كی به‌كره‌جۆى شارى سلێمانی-یە، خاوەنەکەى
لەناویدا کارى سیحر و جادوى بۆ خەڵک کردوە، ئێستا روبەڕوى رێکارە یاساییەکان
کراوەتەوە و دۆسیەکەشى رەوانەى دادگا دەکرێت.
لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامییه‌تی سلێمانی، هۆشداری
توند به‌خاوه‌ن شوێنه‌كان ده‌دات، هه‌ر شوێنێك كاری سیحر و جادوی تیادا ئه‌نجام
بدرێت، ده‌سبه‌جێ شوێنه‌كه داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاساییه‌كان
ده‌كرێته‌وه.
283 جار خوێندراوەتەوە