وەزارەتى دارایی هەرێم وادەى دابەشکردنى موچەى
مانگى کانونى دوەمى مامۆستایانى گرێبەستى راگەیاند و دەڵێت: لە داهاتى ناوخۆ
دەیدەین.
هەواڵ:KNNC
وەزارەتى دارایی و
ئابورى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت: رۆژى سێشەممە 11ـى شوبات
موچەى مانگى کانونى دوەکى ساڵى 2025ـى مامۆستایانى گرێبەشتى وەزارەتى پەروەردە لە
سەرتاسەریی هەرێمى کوردستان دابەش دەکرێت.
ئاماژەى بۆ ئەوەشکرد
کە تەمویلەکەى مامۆستایانى گرێبەست لەسەر داهاتى ناوخۆى هەرێمى کوردستان خەرج
دەکرێت.
بەپێی ئەو خشتەیەى رۆژى سێشەممە وەزارەتى دارایی
بڵاویکردەوە؛ دابەشکردنى موچەى فەرمانبەران و موچەخۆرانى هەرێم تا چوار رۆژى دیکەى
ماوە، ئەمڕۆ 13 وەزارەت و دەستە موچەکانیان وەرگرت و بە دابەشکردنى موچەى 13 شوێنى
دیکەیش رۆژى 10ـى ئەم مانگە کۆتایی بە دابەشکردنى موچە دێت.
125 جار خوێندراوەتەوە