تەنها ئەمڕۆ هەینی، لە سێ روداوی هاتوچۆدا لەسنوری پارێزگای سلێمانی (11) هاوڵاتی
و دوو کەسی دیکەش لە سنوری ئیدارەی سۆران بریندار بون.
هەواڵ: (KNNC)
پەیامنێری کەی ئێن ئێن رایگەیاند: دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ (2025/2/7) لەڕوداوێکی
هاتوچۆدا لەسەر رێگای پێنجوێن-سەیدسادق پێنج کەس بریندار بون کە برینی یەکێکیان سەختە
و بۆ وەرگرتنی چارەسەر رەوانەی نەخۆشخانەکانی سلێمانی كراوە.
وتیشی: لەڕوداوێكی دیکەی هاتوچۆدا کە سەر لە بەیانی ئەمرۆ لەسەر رێگای سلێمانی-قەرهداخ
نزیک گوندی بەردەکەڕ رویداوە، شهش كهس برینداربون.
هاوكات، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سۆرانیش بڵاویكردەوە؛ لەسەر ڕێگای هامڵتۆن
نزیک گوندی ڕەشەکەڵ دو ئۆتۆمبێل پێکیاندا داوە و لە ئەنجامدا دو کەس بریندار بون.
دوێنێ بەیانی، لەسەر ڕێگەی عەربەت - سلێمانى، لە ڕوداوێکی هاتوچۆدا وریا حەمەکەریمی
ڕۆژنامەوان و ئارام فەتاحی پاڵەوانی لەشجوانی گیانیان لەدەستدا، هەر دوینێ لە ڕوداوێکی
دیکەی هاتوچۆدا لەسەر رێگەی سەیدسادق - پێنجوێن، کەسێک گیانی لەدەست داوە و سێ کەسێکی
دیکە بریندار بون.
454 جار خوێندراوەتەوە