سەرباری بەرزكردنەوەی و زیادكردنی باج
و گومرگ لەسەر پێداویستییەكانی بەرهەمهێنانی وزە خاوێنەكان، بەڵام پێدەچێت ئەمساڵ
تێچوی بەرهەمهێنانی پێداویستییەكان نرخەكەی داببەزێت.
هەواڵ: (KNNC)
لە راپۆرتێکدا (BloombergNEF) ئاشكرایكردوە، تێچوی ئامێرەكانی بەرهەمهێنانی وزەی پاک لە سەرانسەری جیهاندا كە لە "با"،
خۆر و پاتری بۆ عەمباركردنی وزەی كارەبا پێكهاتون دابەزێت، ئەوەش لە كاتێكدایە كە
باج و گومرگ لەسەریان زیادكراوە.
پڕۆژە نوێیەکانی وزە نوێ بوەوەكان، یارمەتی
کەمکردنەوەی تێچوی وێستگەكانی خەڵوز و گاز لە بازاڕەکانی جیهاندا دەدەن، هەروەك هەرزانتر
وزەیە و هاوكاری وڵاتان دەكات لە سوتەمەنی بەردینی دور بکەونەوە، لەو رێگەیەشەوە رێگری
لە گۆڕانەكانی کەشوهەوا دەكەن.
چین، توانیویەتی بەتەكنەلۆژیای نوێ،
تێچوی پێداویستییەكانی بەرهەمهێنانی وزەی كارەبا داببەزێنێت، بۆ پاراستنی بەرهەمە
ناوخۆییەكانی وڵاتەكەشیان، ئەمەریكا و وڵاتانی ئەوروپا رێژەی باج و گومرگیان لەسەر
بەرهەمە چینییەكان لەو بوارەدا بەرز بەرزكردوەتەوە.
لە راپۆرتێکدا (BloombergNEF) ئەویخستوەتەڕو، بە تێکڕا پێداویستییەكانی بەرهەمهێنانی وزە
نوێبوەوە چیننییەكان دەتوانێن یەک مێگاوات/کاتژمێر وزەی کارەبا بەڕێژەی (11-64%)
نرخەكەی لە بازاڕەکانی دیکە هەرزانتر بەرهەمبهێنێن.
ماتیاس کیمێل، بەرپرسی ئابوری وزە لە کۆمپانیای
بلومبێرگ دەڵێت: بەپێچەوانەی وڵاتانی دیكە كە بیر لە دانانی بەربەست دەكەن بۆ
پارێزگاری كردن لە پیشەسازییەكانیان، چین تەکنەلۆژیا و ئامێرەكانی بەرهەمهێنانی وزەی
كارەبا (وزەی سەوز) بە هەرزانترین نرخ هەناردەی جیهان دەكات.
بەرپرسی ئابوری لە (BloombergNEF) ئاماژەی بەوەشکرد، رەوتی جیهان بۆ كەمكردنەوەی تێچونەکانی بەدەستهێنانی
وزەی سەوز زۆر بەهێزە کە هیچ کەسێک، تەنانەت ترامپ-یش ناتوانێت رێگری لێبکات.
663 جار خوێندراوەتەوە