وەزارەتى دارایى عێراق: لە 11 مانگدا 13 ترلیۆن دینارمان بۆ هەرێمی کوردستان ناردوە

KNN : Kurdish News Network
11:42 - 10/02/2025
ئابوری
+
-

داهاتى 11 مانگى ساڵى رابردوى عێراق زیاتر لە 135 ترلیۆن دیناربوە، لەو ماوەیەشدا وەزارەتی دارایی عێراق 13 ترلیۆن دیناری بۆ هەرێمی کوردستان ناردوە.

 

ئابوری:KNNC

 

وەزارەتى دارایى عێراق ئامارى خەرجى و داهاتى 11 مانگى ساڵى 2024ى بڵاوکردەوە، بەوپێیەش داهاتى عێراق لەو ماوەیەدا 135 ترلیۆن و 322 ملیارو716  ملیۆن و 694 هەزار دیناربوە کە 88%ى داهاتى نەوت و 12% ش داهاتى نانەوتى بوە.

 

سەبارەت بە کۆى خەرجیش، وەزارەتى دارایى عێراق ئاشکرایکردوە، کۆى خەرجى عێراق لەو 11 مانگەدا 136 تریلیۆن و 431 ملیار و 100 ملیۆن و 288 هەزار دینار بوە، بەو پێیەش جیاوازى خەرجى و داهات زیاتر لە یەک ترلیۆن دیناربوە.

 

 

سەبارەت بە خەرجى هەرێمی کوردستانیش وەزارەتى دارایى عێراق رایگەیاندوە، خەرجى حکومەتى هەرێم لەماوەى 11 مانگى ساڵى رابردو 13 ترلیۆن و 112 ملیار و 934 ملیۆن و 415 هەزار دیناربوە.

178 جار خوێندراوەتەوە