ئیلۆن ماسك، ملیاردێری
ئهمهریكی پێشنیازی بۆ کۆمپانیای (OpenAI) زیرهكی دهستكرد
كه كۆمپانیایهكی قازانج نهویسته كردوه، پڕۆژهكهی به بڕی (97.4) ملیار دۆلار
پێبفرۆشن، بەڵام سام اڵتمان، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری
کۆمپانیاكه رایگەیاند: دەستەی بەڕێوەبەرایەتی كۆمپانیای (OpenAI) ئارەزوی ئۆفەرەكهی
ئیلۆن ماسك ناكات.
ئابوری:KNNC
رۆژنامەی (وۆڵ ستریت
جۆرناڵ)ـی ئەمەریکی بڵاویکردوەتەوە، ئیلۆن مەسک داوای لە دادوەرێکی ئەمەریکی کردوە
فەرمانێک دەربکات بۆ رێگریکردن لە گۆڕینی پرۆژەی زیرەکی دەستکرد (OpenAI)، بگۆڕن بۆ
پرۆژەیەکی قازانج ویست.
هەروەها، کۆمەڵێک وەبەرهێن
لە ناویشیاندا ملیاردێری ئەمەریکی ئیلۆن ماسک، (97.4) ملیار دۆلاریان پێشکەشکردوە
بۆ کڕینی پرۆژەکە.
هەوڵی ماسک بۆ کڕینی OpenAI بەشێکە لە ململانێیەکی
درێژخایەن لە نێوان ئەو و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری سام ئاڵتمان سەبارەت بە داهاتوی کۆمپانیاکە،
بەتایبەتی کە کۆمپانیاکە لە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستەوە دەگۆڕێت بۆ دامەزراوەیەکی
قازانج ویست.
لە وەڵامێکی گاڵتەجاڕانەدا
بۆ ئۆفەرەکەی ماسک، ئاڵتمان لە پلاتفۆرمی ئێکس وتی: "نا سوپاس، بەڵام ئێمە تویتەر
بە 9.74 ملیار دۆلار دەکڕین ئەگەر بتەوێت".
90 جار خوێندراوەتەوە