بەرپرسێکی پەکەکە رایگەیاند، هەرکات ڕێبەرەکەیان
ئازاد بکرێت، دانوستان و ئەو هەنگاوانەی کە دەنرێن، قبوڵ دەکەن
دەشڵێت، ڕەنگە هەندێک بابەت تەنها بە بانگەوازەکەی عەبدوڵا ئۆجەلان چارەسەر
نەبێت.
هەواڵ:KNNC
نەدیم سەڤەن، ئەندامی کۆمیتە
ناوەندی پەکەکە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیای نزیک لە حیزبەکەی ڕایگەیاند، هەتا عەبدوڵا ئۆجەلان ڕێبەری پەکەکە ئازاد
نەکرێت، ئەوان هیچ شتێک قبوڵ ناکەن و هەرکاتیش ئازاد کرا، دانوستان
و هەنگاوەکانی دیکەی چارەسەری قبوڵ دەکەن.
بەرپرسەکەی پەکەکە سەبارەت
بە بانگەوازی ئۆجەلان لەم مانگەدا ئاماژەی بەوەشکرد، پەیامەکەی بۆ ئەوان
چارەنوسساز و یەکلاکەرەوەیە و وتیشی، ڕەنگە هەندێک بابەت تەنیا بە
بانگەوازەکەی ئۆجەلان چارەسەر نەکرێت.
باسی لەوەشکرد، نابێت پڕۆسەکە تەنیا
بە چونی شاندی دەمپارتی بۆ ئیمراڵی و کۆبونەوەکان و لێدوانەکانی ئاکپارتیەوە سنوردار
بکرێت، ئەگەر حکومەت دەیەوێت پرسەکە چارەسەر بکات دەبێت نەخشەڕێگایەک بۆ
ئاشتی ئامادە بکات.
دەشڵێت، ئەوان تەنیا حیزب
نین، بەڵکو ڕێکخراون و هەم لەسەر ئاستی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی
ناوەڕاست و هەمیش لەسەر سیاسەتی جیهانی کاریگەرییان هەیە.
190 جار خوێندراوەتەوە