وەزارەتی دارایی مۆزەمبیق بڵاویکردەوە: عێراق لە
256 ملیۆن دۆلار لە کۆی قەرزەکانی خۆشبوە، دەشڵێت: لە ئێستادا وڵاتەکەیان تەنها 64
ملیۆن دۆلار قەرزاری عێراقـە.
ئابوری:KNNC
وەزارەتی دارایی مۆزەمبیق لە ڕاگەیاندراوێكدا بڵاویکردەوە:
عێراق لە 256 ملیۆن دۆلار لە کۆی قەرزە نەوتییەکانی خۆشبوە کە مێژوەکەی دەگەڕێتەوە
بۆ ڕێککەوتنی دابینکردنی نەوت لە نێوان هەردو وڵات لە ساڵانی 1979 و 1980.
ئاماژەی بەوەشکردوە: بە گشتی مۆزەمیق 320 پۆینت
دو ملیۆن دۆلار قەرزای عێراق بو، هەربۆیە بە لێخۆشبونەکەی عێراق، باڵانسی قەرزی
ماوەی تەنها 64 ملیۆن دۆلارە، دەشڵێت وڵاتەکە لە ماوەی 15 ساڵدا تەواوی قەرزەکان دەداتەوە.
لێخۆشبونی عێراق لە قەرزەکانی لەبرامبەر مۆزەمبیق
لە کاتێكدایە، شاندی دانوستانکاری هەردو وڵات ئیمارات گەیشتنە ڕێککەوتن بەمەبەستی
کەمکردنەوەی بارگرانی دارایی لەسەر مۆزەمبیق بەهۆی زیادبونی قەرز و نائارامی سیاسی
و کۆمەڵایەتی ڕوبەڕوی ئاستەنگی گەورەی ئابوری.
313 جار خوێندراوەتەوە