وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی
کوردستان، گشتاندنی دارایی ژمارە ( 3 ) ی ساڵی ( 2025 )ـی بڵاوکردوەتەوە کە تایبەت
بە یەکخستنی ڕێکارە داراییەکان لە نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ
کە لە كۆبوونەوەی رۆژی 5ی ئەم مانگەی ئەنجومەنی وەزیراندا بڕیاری لەسەر دراوە.
هەواڵ:KNNC
لە رێنماییەکەدا بەهۆی ئەوەی خشتەكانی بودجەی عێراق
بۆ ساڵی 2025 هێشتا لە پەرلەمان پەسەند نەكراون، حكومەتی هەرێم وەزارەتەكانی پابەندكردوە
بە لیستی موچەی مانگی (1)ی ئەمساڵ و لەسەر ئەو بنەمایانە هەمو ئەم بابەتانەی
راگرتووە:
- راگرتنی دامەزراندن بەهەمو شێوازەكانی (هەمیشەیی- گریبەست- كاتی- دامەزراندن
لەسەر داهاتی ناوخۆ- بەلەجیاتی دانان- وانەبێژ- خۆبەخش).
-راگرتنی بەخشین و بەستی دەرماڵەی نوێ بۆ سەرجەم موچەخۆران و پابەندبون
بەو رێژە و بڕانەی دەرماڵە كە لە لیست موچەی كانونی دووەمی 2025دا هاتوە.
- قەدەغەكردتی گواستنەوەی راژەی فەرمانبەران لەنێوان سەرجەم وەزارەت و
لایەنە نەبەستراوەكان بە وەزارەت.
- راگرتنی ئەژماركردنی خزمەت بۆ مەبەستەكانی وەزیفەی گشتیی.
240 جار خوێندراوەتەوە