توێژینەوەیەك سودەكانی هێلكە بۆ كەسانی بەتەمەن ئاشكرا دەكات

KNN : Kurdish News Network
09:52 - 08/02/2025
تەندروستی
+
-

توێژینەوەیەكی نوێی زانستی كەلەلایەن زانکۆی مۆناش لە ئوسترالیا ئەنجامدراوە، دەرکەوتوە کە خواردنی هێلکە بەشێوەیەكی بەردەوام بەشدار دەبێت لە کەمکردنەوەی مەترسی مردن بەنەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان بەتایبەتی لە کەسانی بەساڵاچودا.

 

تەندروستی: (KNNC)

 

توێژینەوەکە زیاتر لە هەشت هەزار و (700) كەس تیایدا بەشدرایان كردوە كە تەمەنیان لەنێوان (65 بۆ 75) ساڵیان تێدابوە، ئەنجامەکان دەریانخستوە، خواردنی یەک بۆ شەش هێلکە لە هەفتەیەکدا رێژەی مردن لەكەسانی تەمەن هەڵكشاودا لە (15%) كەمدەكاتەوە، هەروەها بەرێژەی (29%) مەترسی گیان لەدەستدان لەهۆكاری نەخۆشییەكانی دڵ و خوێنبەرەکان كەمتر دەكاتەوە، توێژینەوەكە بەراوردەكەی بەئەوكەسانە كردوە كە لە مانگێکدا دو جار یان كەمتر هێلکە دەخۆن.

 

توێژینەوەكە ئەوەشی ئاشكرا كردوە، خواردنی هێلکە بە شێوەیەکی مامناوەند مەترسی توشبون بە نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان لە کەسانی بەساڵاچودا كەم دەكاتەوە نەك زیادی بكات، ئەوەش بەپێچەوانەی ئەو توێژینەوانەیە كە باس لە كاریگەرییەكانی هێلكە لەسەر بەرزبونەوەی کۆلیسترۆڵ لەخوێندا دەكات.

 

هاوکات، تیمەكە توێژینەوەیان لەسەر ئەو كەسانە كردوە كە کۆلیسترۆڵی بەرزیان هەیە، کە بە ناڕێکی چەوری خوێن ناسراوە، بۆ ئەوەی دڵنیابنەوە كە خواردنی هێلکە کاریگەری لەسەر ئەم گروپە نابێت، ئەنجامەكان دەریخستوە بەهۆی خواردنی هێلكەوە لە (27%) مەترسی گیان لەدەستدان بەهۆی نەخۆشییەکانی دڵەوە کەمترە، بە بەراورد بەئەو كەسانەی هێلكەیان نەخواردوە.

 

بەردەوام توێژینەوە لەسەر خۆراکە جۆراوجۆرەكان دەكرێت، بەڵام هێلكە وەك کلیلی پاراستنی تەندروستی دڵ لە گرنگترین خواردن دەمێنتەوە، چونکە هێلکە دەتوانێت بەشێک بێت لە خۆراکی تەندروست، هەروەها لە چوارچێوەی خۆراکی هاوسەنگدا پێداویستی تاکەکەسی و هۆکارە تەندروستییەکانی بۆ بەكارهێنەرەكەی دابین دەكات

1641 جار خوێندراوەتەوە