ئەم خۆراکانە پێکەوە تێکەڵ بکە سودی زۆریان بۆ ریخۆڵەکان هەیە

KNN : Kurdish News Network
08:50 - 07/02/2025
تەندروستی
+
-

تێکەڵکردنی چەند خۆراکێک پێکەوە سودێکی ئێجگار زۆر بە ریخۆڵەکان دەگەیەنن و دەبنەهۆی سەلامەتی و تەندروستی لە سیستمی بەرگرییەوە تا باشتربونی باری دەرونی.

 

تەندروستی:KNNC

 

بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی "The Telegraph"ی بەریتانی، پێویستە لە رێگەی چەند خۆراکێکەوە کوالێتی بەکتریا سودبەخشەکانی ناو ریخۆڵەکان (مایکرۆبایۆم) باشتر بکەین، زۆرینەی جار کلیلی تەندروستی ریخۆڵەکان لە شێوازی تێکەڵکردنی چەند خۆراکێکدایە.

لۆرا ساوسن، پسپۆڕی خۆراکی لە لەندەن دەڵێت: خواردنی هەندێک خۆراک بەیەکەوە دەتوانێت کاریگەرییەکی گەورەی هەبێت لەسەر تەندروستی ریخۆڵەکان، هەروەها تێکەڵکردنی هەندێک خۆراک دەتوانێت هەڵمژینی ماددە خۆراکییەکان و دژە ئۆكسانەکان زیاد بکات، هەروەها یارمەتی بەکتریا سودبەخشەکان زیاتر بمێننەوە.

 


خۆراکەکان بەم شێوەیە تێکەڵ بکە....

هەنگوین و ماست؛ ماست سەرچاوەیەکی نایابی پرۆبایۆتیکە، بەو پێیەی ئەو بەکتریایانەی تێدایە توانای گەڕاندنەوەی هاوسەنگی مایکرۆبایۆمی هەیە، بەڵام بۆ ئەوەی ئەم زیندەوەرانە بگەنە ڕیخۆڵە گەورە، دەبێت ماست لەگەڵ هەنگوین تێکەڵ بکرێت.

 

بیبەری ڕەش و زەردەچەوە؛ زەردەچەوە، بەهاراتێکی زەرد، تایبەتمەندی دژە هەوکردن و دژە ئۆکسانی هەیە، هەروەها ڕیخۆڵە بەهێز دەکات و یارمەتی هاوسەنگی مایکرۆبایۆم دەدات و یارمەتی هەرسکردن دەدات، زیادکردنی بیبەری ڕەش بۆ زۆرێک لە ژەمەکان دەرکەوتوە کە هەڵمژینی ڤیتامین و کانزاکان زیاد دەکات.

 

زەیتی زەیتون و زەڵاتە؛  سەوزە ڕیشاڵ و ماددە خۆراکیەکانی تێدایە کە پێویستن بۆ خۆراکدانی بەکتریا "باشە"کانی ڕیخۆڵە و سنوردارکردنی گەشەی بەکتریا زیانبەخشەکان، هەروەها زیادکردنی کەمێک چەوری تەندروست بۆ زەڵاتە یان سەوزە کوڵاوەکان ڕێگەیەکی زۆر ئاسانە بۆ پشتگیریکردنی ڕیخۆڵەکان و دڵنیابون لەوەی هەمو سودە خۆراکیەکانی ئەو شتانە بەدەستدەهێنیت کە دەیخۆیت.

 

دارچین و سێوی کوڵاو؛ کوڵاندنی سێو لەناو مەنجەڵێکدا بە بڕێکی کەم ئاو و هەندێک کشمش بۆ شیرینکردنی، یارمەتی چالاکی ریخۆڵەکان دەدات، سێو ماددەی پۆلیفینۆلی تێدایە کە دەبێتە هۆی گەشەکردنی بەکتریا باشەکان و کەمکردنەوەی هەوکردن، ئەمەش هۆکارێکی سەرەکییە بۆ دروستبونی کێشەکانی وەک نیشانەکانی تووڕەیی ڕیخۆڵە و نەخۆشی هەوکردنی ڕیخۆڵە.

 

تۆوی کەتان و تۆوی چیاو؛ کەوچکێک لە تۆوی کەتان و چیا لەسەر شۆربا یان هەر خواردنێکی دیکە دبێتە هۆی زیادکردنی ڤیتامین و کانزا و دژە ئۆکسێنەرەکانی پاراستنی شێرپەنجە، بەهای خۆراکی ژەمەکە زۆر باشتر دەکات، هەروەها سوودەکانی بۆ ڕیخۆڵە بەرز دەکاتەوە.

 

کاتێک تۆوی چیا لەگەڵ شۆربا تێکەڵ دەکرێت، جێڵێک دروست دەکات، ئەمەش یارمەتی شۆرباکە دەدات بۆ هاندانی جوڵەی ڕیخۆڵە، ئەم جۆرە ڕیشاڵی تواوە هەروەها خۆراک دەدات بە بەکتریا باشەکانی ناو ڕیخۆڵە.

761 جار خوێندراوەتەوە