لەشاری بەغداد سەید عەمار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمە پێشوازی لە دانا ئەحمەد مەجید، رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان
كرد.
لەدێژەی سەردانە چەند رۆژیەکەی دانا ئەحمەد مەجید، ڕێکخەری
گشتی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ بەغداد و کۆبونەوەی لەگەڵ بەشێک لەلایەنە سیاسیە عێراقیەکان
و لەناویاندا بەشێک لەسەرکردە شیعەکان، پێشنیوەرۆی ئەمرۆ چوارشەمە، لەشاری بەغداد
سەید عەمار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمە پێشوازی لە دانا ئەحمەد مەجید، رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان
كرد.
لەکۆبونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر دواین پێشهات و روداوە سیاسیەکانی
ناوچەکە بەتایبەت عێراق و دۆخی ئێستای سوریا كرا، هەردولا هاوڕابون لەسەر ئەوەی کە
پێویستی ئەم قۆناغە ئەوەیە هەمو لایەنە سیاسیەکان یەکڕیزبن لەسەر پرسە نیشتیمانیبەکان
و ڕەواندنەوەی مەترسیەکانی ئەم قۆناغە بۆ ئەوەی بەهەمولایەک بتوانن عێراق پارێزراوبێت .
65 جار خوێندراوەتەوە