بزوتنەوەی حەماس تا رۆژی شەممە بارمتەكان رادەستی ئیسرائیل نەكات، ئاگربەست
هەڵدەوەشێتەوە و سەرۆك وەزیرانی ئەو وڵاتەش هەرەشەی كۆتایی هێنان لە حەماس دەكات،
هاوكات سەرۆكی ئەمەریكاش دەڵێت: بزوتنەوەی حەماس پابەندی ئاگربەست و ئازادكردنی
دیلەكان نابێت.
هەواڵ: (KNNC)
بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل هەڕەشەی نوێ لە بزوتنەوەی
حەماس دەكات و رایگەیاند: تا رۆژی شەممە بارمتەكان رادەست نەكات پابەندی ئاگربەست
نابین و كۆتایی بە حەماس دەهێنین.
دەشڵێت: حەماس پابەندی قۆناغی یەكەمی ئاگربەست نەبێت، سوپای وڵاتەكەی بەهێزێكی
زۆرەوە دەگەڕێتەوە بۆ كۆتایی هێنان بەبزوتنەوەی حەماس.
هاوكات دۆتاڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا رایگەیاند: تا رۆژی شەممە، بزوتنەوەی حەماس پابەندی
ئاگربەست و ئازادكردنی دیلەكان نابێت.
164 جار خوێندراوەتەوە