وەزارەتی
ناوخۆی هەرێم رایگەیاند، تۆمارکردنی یەکەمجار و خەرجی ژینگەی ئۆتۆمبێلی کارەبایی
هەڵگیراوە.
هەواڵ:KNNC
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، بەمەبەستی هاندانی
هاوڵاتییان بۆ بەکارهێنانی(ئۆتۆمبێلی تەواو کارەبایی، تۆمارکردنی یەکەمین جار
بۆئەو جۆرە ئۆتۆمبێلانە بێبەرامبەر دەبێت و هیچ بڕە پارەیەک یاسایی ساڵانەی ژینگە وەرناگیرێت لە خاوەنی
ئۆتۆمبێلەکان.
ئاماژەی
بەوەشکردوە، ئامانج لە بڕیارەکە بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکانی پیسبونی ژینگە و هاندانی
هاوڵاتییانە بۆ بەکارهێنانی کارەبایی.
بڕیارەکەش لە
رۆژی (16/2/2025) دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە
33 جار خوێندراوەتەوە