سێنتکۆم: دو چەكداری داعشمان لە كەركوك كوشت

KNN : Kurdish News Network
06:42 - 12/02/2025
کوردستان
+
-

لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی ئەمەریكا لە كەركوك، دو چەکداری داعش کوژران و هۆشداری لەسەر مانەوەی مەترسییەكان داعش لە عێراق دەدرێت.


هەواڵ: (KNNC)


ئەمڕۆ چوارشەممە (12ـی شوباتی 2025) فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمەریکا (سێنتکۆم) بڵاویكردەوە: لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی هێزەكانیان بۆ سەر حەشارگەكانی رێكخراوی داعش لە كەركوك، دو چەکداری ئەو رێكخراوە كوژراون.


رونیكردوەتەوە كە، هێزەکانی هاوپەیمانان لەلایەن بەشی هەواڵگری عێراقەوە زانیاریان لەسەر حەشارگەكە وەرگرتوە، كە دوای بۆردومانكردنیان لە حەشارگەكە، تەقەمەنی و پشتێنەی بۆمبڕێژکراو دۆزرانەوە کە لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانیەكەدا تەقیونەتەوە.


فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمەریکا (سێنتکۆم) هۆشداری لەسەر مەترسی هەڕەشەكانی داعش داوە و  ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، هەڕەشەی داعش لەسەر عێراق و ناوچەکە بەردەوامە، بەردەوامی ئۆپەراسیۆنی هێزە  ئەمنییەکانی عێراق بەشێکە لە هەڵمەتی لاوازکردنی توانا و هەڵوەشاندنەوەی تۆڕەکانی داعش.


لای خۆشیەوە، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان بڵاویكردوەتەوە، دوی چاودێری وردی جموجۆڵەكانی ئەندامانی رێكخراوی تیرۆرستی داعش و كۆكردنەوەی زانیاری ورد، لە هێرشكی ئاسمانیدا كە فڕۆکەکانی (F16)ـی تێدا بەكارهێنراوە، سەركەوتوبون لە بەئامانج گرتنی حەشارگەیەكی داعش لە كەركوك و تەواوی ئەندامان و كوژران.

28 جار خوێندراوەتەوە