سەرۆکی ئەمەریکا
جەختدەكاتتەوە كە پابەندە بە کڕینی غەززە و پێدەچێت بۆ دوبارە ئاوەدانكردنەوەشی بەشێك
لە کەرتی غەززە بدات بە وڵاتانی رۆژهەڵاتی
ناوەڕاست، بزوتنەوەی حەماسیش بڵاویكردەوە؛ قسەكانی ترەمپ هیچ بەهایەكی نییە، چونكە
رەنگدانەوەی نەزانییەکی قوڵە لەسەر فەلەستین و ناوچەکە.
هەواڵ: (KNNC)
جارێكی دیكە
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا جەختی لە كڕینی غەززە و خاوەندارێتی زەویەكەی
كردەوە و لەناو کەشتیی فڕۆکەوانی هێزی ئاسمانیدا بەڕۆژنامەنوسانی راگەیاند: دوای
كڕینی كەرتی غەززە، سود لە زەویەكەی دەبینێت بۆ گەشەپێدانی داهاتو، هەروەها
ئاگاداری فەلەستینییەکان دەبێت و دڵنیا دەبێتەوە کە "ناکوژرێن".
ئاماژەی بەوەشکرد،
غەززە شوێنێکی جیاوازە بۆ كەرتی خانوبەرە كە ناتوانین دەستی لێهەڵبگرین، بۆیە لەگەڵ
وڵاتانی دەوڵەمەند لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست غەززە ئاوەدان دەکەنەوە.
وتیشی: ئەگەر
دەرفەت بدرێت بە فەلەستینییەکان ناگەڕێنەوە غەززە، چونكە بزوتنەوەی حەماس كارەساتی
بەسەر ئەو خەڵكەدا هێناوە، لەسەر بەندكراوە ئیسرائیلییەكانیش كە حەماس ئازای كردن
وتی: پێدەچێت بارمتە ئیسرائیلییەكان لە هۆلۆکۆست هاتبێتنەوە.
سەرۆكی ئەمەریكا
ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، ئەو كەسانەی كە دوای كۆچكرنیان كردوە بۆ ویلایەتە
یەكگرتوەكان، سەیری کەیسەکانیان دەكەم و
رێگە بەهاتنیان بۆ وڵاتەكەی دەدات، هەروەك ئاشكراشیكرد؛ لەدوای قسەكانییەوە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەفەلەستینییەکان رازی
دەبن.
لەسەر لێدوانەكەی
ترەمپ، عیزەت رەشق، ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس، رایگەیاند: هەمو ئەو
پیلانانە هەڵدەوەشێننەوە كە دەبێتە هۆی ئاوارەبونی خەڵكی فەلەستین و دانیشتوانی
كەرتی غەززە.
راشیگەیاند: غەززە
موڵکێک نییە کە كڕین و فرۆشتنی پێوە بكرێت، چونكە بەشێکی دانەبڕاوە لە زەوییە داگیرکراوەکانی
فەلەستین، لێدوانەكانی ترەمپیش هیچ بەهایەكی نییە و گوزارشتە لە نەزانییەكی قوڵ و تەواو
لەسەر فەلەستین و ناوچەكە.
246 جار خوێندراوەتەوە