پوتین: پشتیوانی یەكپارچەیی خاكی سوریا دەكەین

KNN : Kurdish News Network
05:48 - 12/02/2025
جیهان
+
-

لەپەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆكی كاتی سوریا، ڤلادیمیر پوتین، سەرۆكی روسیا جەختی لە سەروەری و یەکپارچەیی خاکی سوریا كردوەتەوە.

 

هەواڵ: (KNNC)

 

ئەمڕۆ چوارشەممە، كۆشكی كرێملین بڵاویكردەوە، ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی روسیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ئەحمەد شەرع، هاوتا سورییەکەی ئەنجامداوە كە تیایدا گفتوگۆ لەسەر دۆخی ئێستای سوریا و هەڵوێستی روسیا لەسەر ئەو وڵاتە كراوە.

 

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، سەرۆكی روسیا پشتیوانی خۆی بۆ یەکپارچەیی سوریا و سەروەری خاكەكەی دەربڕیوە و هیوای سەرکەوتنی لە چارەسەرکردنی كێشەكان و ئەو ئەرکانەی لەسەرشانی سەرۆكی كاتی سوریادایە خواستوە.

 

رونیكردوەتەوە كە سەرۆكی روسیا، هیوادارە لە بەکارهێنانی بنکە دەریایی و ئاسمانییەکانی لە سوریا بەردەوامبن، كە ئەوانیش لە بنکەی دەریایی تەرتوس و بنکەی ئاسمانی حمەیمیم پێكهاتون.

 

كۆشكی كرێملین ئاشكرایكردوە كە، پوتین ئامادەیی وڵاتەكەی بۆ باشتركردنی دۆخی سوریا و هاوكاریكردنی ئەو وڵاتە دەربڕیوە بەتایبەتی پێشکەشکردنی هاوکاری مرۆیی.

 

پێشتر و لەسەردەمی رژێمی بەشار ئەسەد، روسیا پشتیوانێکی سەرەکی مانەوەی سەرۆكی لەكاربراوی ئەو وڵاتەی كردوە کە لە کانونی یەکەمی ساڵی (2023)ـوە لەلایەن هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنەوە لە پۆستەکەی دوورخرایەوە و ئێستا لە مۆسكۆ دەژی.

194 جار خوێندراوەتەوە