سوپای ئیسرائیل، هێزەکانی لە کەمپی پەنابەرانی
فەرەعە لە رۆژئاوای کەرتی غەززە کشاندەوە.
هەواڵ:KNNC
بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە،
سوپای ئیسرائیل سەرجەم هێزەکانی لە کەمپی پەنابەرانی فەرەعە لە پارێزگای توباس لە
رۆژئاوای کەرتی غەززە کشاندەوە، ئەوەش دوای 11 رۆژ لە هێرشکردنەسەر ناوچەکە و سەپاندنی
قەدەغەی هاتوچۆ.
ئاژانسی ئەنادۆڵ بڵاویکردوەتەوە،
سوپای ئیسرائیل وێرانکارییەکی گەورەی لە ژێرخان و ماڵی فەڵەستینییەکان ئەنجامداوە،هەر
لەوچوارچێوەیەشدا سوپای ئیسرائیل بەردەوامە لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لە
پارێزگای تولکارم و جێنین.
رۆژی نۆی ئەم مانگەش، لەچوارچێوەی رێکەوتنی ئاگربەست، سوپای ئیسرائیل لە میحوەری نەتەنزیم
لە ناوەڕاستی کەرتی غەززە کشایەوە.
بەگوێرەی ڕێککەوتنی
ئاگربەستی نێوان سوپای ئیسرائیل و بزوتنەوەی حەمماس، ئیسرائیل لە تەواوی ڕێڕەوی
دابەشکردنی کەرتی ناوچەکە دەکشێتەوە و تەنیا ئامادەیی خۆی لە ناوچەیەکی پارێزراو لە
نزیک غەززەدا دەپارێزێت.
شەوی رابردوش، بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل هەڕەشەی لە بزوتنەوەی حەماس کرد و رایگەیاند: تا رۆژی شەممە بارمتەكان رادەست نەكات پابەندی ئاگربەست نابن و كۆتایی بە حەماس دەهێنن.
39 جار خوێندراوەتەوە