هەولێر؛ گروپی راوچیی کۆیلەکان دەستگیركران

KNN : Kurdish News Network
09:04 - 15/02/2025
کوردستان
+
-

پۆلیسی هەولێر دەستگیركردنی گروپی (ڕاوچیی کۆیلەکان)ـی راگەیاند و دەڵێت: هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی نەشیاویان لە ئافرەتان کردبو.

 

هەواڵ: (KNNC)

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بڵاویكردەوە؛ توانیویانە گروپی (ڕاوچیی کۆیلەکان) دەستگیر بكەن، كە ئەم گروپە تاوانی ئەلیکترۆنییان ئەنجام دابو، هەروەها هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی نەشیاویان لە ئافرەتان کردبو.

 

ئەوەیخستوەتەڕو، تۆمەتباران، کە یەکێیان خەڵکی سنوری قەزای سۆرانە، بەهاوکاریی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران دەستگیرکراون، دانیان بەتاوانەکەیانداناوە.


پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتباران كراوەتەوە و بۆ وەرگرتنی سزای شایستە بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە روبەڕوی دادگا كراونەتەوە.

734 جار خوێندراوەتەوە