کەشناسی هەرێم
رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان لە نێوان پەڵەهەور و نیمچە هەوردەبێت، سبەینێش پێشبینی بارینی
بەفروباران دەکرێت.
هەواڵ:KNNC
بەڕێوەبەرایەتی گشتی
کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان لە نێوان پەڵەهەور و
نیمچە هەور دەبێت، لە درەنگانی شەو کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی لاوازی دەریای سور رو
لە ناوچەکە دەکات، پلەکانی کەمێک بەرزدەبێتەوە.
سەبارەت بە کەشی
سبەینێ دووشەممە کەشناسی هەرێم رایگەیاند، لە ئەنجامی بەردەوامی کاریگەری نزمە
پاڵەپەستۆی لاوازی دەریای سور لەسەر ناوچەکە پێشبینی باران و بەفربارین دەکرێت.
کاریگەری ئەو شەپۆلەش
لەسەر سنوری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی راپەڕین و ئیدارەی گەرمیان پارێزگای
هەڵەبجە، لەگەڵ بەشێک لە سنوری پارێزگای هەولێر.
پلەکانی گەرما، لە پارێزگاى
سلێمانى، هەڵەبجە، کەرکوک، ئیدارەى گەرمیان و ڕاپەڕین بە نزیکەى (8-10) پلە ى سیلیزى
نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمرۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای
پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 12 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 8پلەى سیلیزى
دهۆک: 12 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 11 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 14پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 5 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 1 پلەى سیلیزى
سۆران: 9 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 10پلەى سیلیزى
1870 جار خوێندراوەتەوە