حکومەتى عێراق بە فەرمیی لەلایەن ئەمەریکاوە
ئاگادارکراوەتەوە بە سزادانى پێنج بانکى وڵاتەکە بەهۆى تێوەگلانیان لە ئاڵوگۆڕى
نایاسایی دراو لەناوخۆ و دەرەوە.
ئابورى:KNNC
سەرچاوەیەک لە حکومەتى
عێراق بە میدیاکانى راگەیاندوە کە لایەنە حکومییەکان بەشێوەیەکى فەرمیی لەلایەن
وەزارەتى خەزێنەى ئەمەریکاوە ئاگادارکراونەتەوە کە لە قۆناغى یەکەمدا پێنج بانکیان
سزادراون، ئەویش بەهۆى تێوەگلانیان لە ئاڵوگۆڕى نایاسایی و بەقاچاغبردنى دۆلار بۆ
لایەنە بلۆککراو و سزادراوەکان و لەسەرو هەمویانەوە کۆمارى ئیسلامى ئێران.
سەرچاوەکە ئەوەشى ئاشکرا کردوە کە لە
ئاگادارکردنەوەکەى ئەمەریکادا ئەوەشهاتوە کە رێگە بەو بانکانە نادرێت لە دوو مانگى
داهاتودا کارتى پارەدانى ئەلیکترۆنى لە ناوخۆ و دەرەوەى عێراق بەکاربهێنن بۆئەوەى
رێگریی لە بردنەدەرەوەى دۆلار بگرن.
جەختیشکراوەتەوە کە ئەم سزایانە کۆتایی نین و
لە قۆناغەکانى داهاتودا چەند بانکێکى دیکەى عێراق لەلایەن وڵاتەکەوە سزا بدرێت.
لە 19ـى تەمموزى ساڵى 2023، وەزارەتى خەزێنەى
ئەمەریکا 14 بانکى عێراقیی سزادا، بەهۆى ئەوەى ئاڵوگۆڕى دۆلاریان لەگەڵ ئێران
ئەنجام دەدا.
1099 جار خوێندراوەتەوە