نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان بەرزبوەتەوە

KNN : Kurdish News Network
08:00 - 18/02/2025
ئابوری
+
-

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان گۆڕانکارییان بەسەرداهاتوە و بەراورد بە رۆژی رابردو هەریەکە لە نەوتى خاوى برێنت و تەکساسى ئەمەریکى نرخەکەیان بەرزبونەوەى تۆمار کردوە.

 

ئابوری: (KNNC)

 

 ئەمڕۆ سێشەممە لە بازاڕەکانى جیهان، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە (75) دۆلار و (35) سەنتەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت بەراورد بە دوێنێ نرخەکەى 54 سەنت بەرزبوەتەوە.

 

جیا لە نەوتى برێنت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسى ئەمەریکیش بە (71) دۆلار و (41) سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەى 70 سەنت بەرزبوەتەوە.

75 جار خوێندراوەتەوە