عێراق؛ بۆ پاراستنی سنورەكانی رێكاری نوێ دەگرێتەبەر

KNN : Kurdish News Network
04:19 - 01/03/2025
عێراق
+
-

بۆ چاودێری كردنی سنورەكان و رێگریكردن لە جموجۆڵەكانی داعش، عێراق زانیارییە هەواڵگرییەكان و تەكنەلۆژیای پێشكەوتوە بەكاردەهێنێت.


هەواڵ: (KNNC)


سەباح نوعمان، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، رایگەیاند: بەمەبەستی پاراستنی و زیاتر توندوتۆڵكردنەوەی سنورەكان بۆ رێگریكردن لە جموجۆڵەكانی پاشماوەی رێكخراوی تیرۆرستی داعش، عێراق زانیارییە هەواڵگرییەكان و تەكنەلۆژیای پێشكەتوی سەردەم بەكاردەهێنێت، ئەوەش وادەكات سنورەكانی پارێزراوتربن.


وتیشی: سنورەکانی عێراق بەیەکەی پێویست لە کارمەندان و تەکنەلۆجیای تەکنیکی و لۆجستیکی هاوچەرخ بەتەواوی پارێزراون، ئەمە جگە لەئەوەی بەشێوەیەكی بەردەوام لەلایەن سەرۆك وەزیرانەوە پاڵپشتی تەواو لەپێدانی زانیاری بە سەركردە ئەمنییەكان دەدرێت بۆ ئەوەی هەمیشە لایەنی ئەمنی وڵات لە بەرزترین ئاستدا بێت.


وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان ئاماژەی بۆئەوەشکرد، بۆ بەدواداچون و لەناوبردنی پاشماوەكانی داعش و بەئامانجگرتنی حەشارگەكانیان، هێزە ئەمنییەكان بەردەوام پلانی تایبەتیان هەیە و هەمیشە ئۆپراسیۆنی هاوبەش ئەنجام دەدەن.

84 جار خوێندراوەتەوە