پۆلیسی كەركوك ئاشكرایكرد، دەستیان بەسەر (21) تۆن خۆراكی
خراپدا گرتوە كە نەشیاوە بۆ خواردنی مرۆڤ، بەڵام ویستویانە بەشێوەی قاچاغ
لەبازاڕەكاندا بیفرۆشن.
هەواڵ: (KNNC)
لە راگەیەنراوێكدا وەزارەتی ناوخۆی عێراق
بڵاویكردوەتەوە، ئاشكاریكردوە، لەپێناو پاراستنی ئاسایشی تەندروستی هاوڵاتیان، فەرماندەیی پۆلیسی کەرکوک دەستی بەسەر بڕی (21)
تۆن خۆراكی خراپدا گرتوە كە شیاو نییە مرۆڤ بیانخوات، بەڵام ویستویانە بەشێوەی
قاچاغ هاوردەی ناو بازاڕەكانی شاری كەركوكی بكەن.
رونیكردوەتەوە، خۆراكە جۆراوجۆرە دەست بەسەردا گیراوەكە،
بۆنیكردوە، بەئامانجی فرۆشتنی لە بازاڕەكاندا و بۆ ئەوەی پشكنینی بۆ ئەنجام نەدرێت
رێگەی نایاسایی بۆ هێنانە ناوشاری كەركوك بەكراهێنراوە.
ئەوەیخستوەتەڕو، دوای وەرگرتنی زانیاری ورد لەسەر
كەسەكان، بەفەرمانی دادوەر هێزێكی تایبەت پێكهێنرا، لە ئۆپەراسیۆنێكدا توانراوە سێ
تۆمەتبار لەسەر رێگای نەسیم دەستگیربكەن و دەستیش بەسەر تەواوی ئەو خواردەمەنیانەی
بەنیازبون بەشێوەی قاچاغ رەوانەی بازاڕەكانی شاری كەركوكی بكەن، گیراوە.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، بۆ
روبەڕوكردنەوەیان بە دەسەڵاتی دادوەری، پەڕاوی لێكۆڵینەوە بە هاوپێچی راپۆرتی ئەو خۆراكە جۆراوجۆرانە كراوەتەوە و
رەوانەی دادگاكان دەكرێن بۆ وەرگرتنی سزای دادپەروەرانە.
114 جار خوێندراوەتەوە