ئەنجومەنی قەزای كفری گۆڕان: دوای 34 ساڵ راپەڕین هێشتا كفری بێ خزمەت و پەراوێزخراو و گەنجەكانی بێكارن

KNN : Kurdish News Network
10:56 - 10/03/2025
کوردستان
+
-

ئەنجومەنی قەزای كفری بزوتنەوەی گۆڕان لە ساڵیادی راپەڕینی شارەكەدا، رایدەگەیەنێت؛ ڕاپەڕین ئامانج لێی بەگژداچونەوەی ستەم و نادادیی رژێمی دیكتاتۆری بەعس و دامەزراندنی حكومڕانی خۆماڵی بوو بەڵام مەخابن لە دوای (34) ساڵ هێشتا ئامانجەکانی وەکو پێویست نەهاتوونەتەدی و ئێستاش ئەم پیرە شارە بێ خزمەت و کەموڕی و پشتگوێخراوە لەلایەن ئەو حکومەتەی کە خەڵکی گەرمیان بەگشتی و کفری بەتایبەتی زۆرترین قوربانیان بۆ داوە، ئێستاش گەنجەکانی ئەم شارە بێنازن و بە دوای سەرەتاییترین خزمەتگوزارییەکانی ژیانن کە ئەرکێکی زۆر سادەیی حوکمڕانانی دوای ڕاپەرینە بە دەم داوکارییەکانی خەڵکەوە بچن.

 

دەقی ڕاگەیندراوی ئەنجومەنی قەزای کفری بزوتنەوەی گۆڕان لەساڵیادی ڕاپەڕینی شاری کفری-ـدا:

ئەمڕۆ (34) ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر ڕاپەڕینی خەڵکی شاری وەزیران بەسەر ستەم و جەوری ڕژێمی بەعسی لەناوچوو، لەم ڕۆژەدا کە پێشمەرگە و ڕەتڵی پارتیزانەکان و شانە چەکدارەکانی ناوشار بە هاوکاری خەڵکی شارەکە توانیان لەماوەیەکی کەمدا دەست بگرن بەسەر بنکە و بارەگا و مۆڵگەکانی بەعسیەکان و شارەکە بۆیەکەم جار هەوای ئازادی هەڵبمژێت.

ڕاپەڕین کە ئامانج لێی بەگژاچوونەوەی ستەم و نادادیی رژێمی دیكتاتۆری بەعس و دامەزراندنی حكومڕانی خۆماڵی بوو، بەڵام مەخابن لە دوای (34) ساڵ لە ڕاپەڕین هێشتا ئامانجەکانی وەکو پێویست نەهاتوونەتە دی و ئێستاش ئەم پیرە شارە بێ خزمەت و کەموڕی و پشتگوێخراوە لەلایەن ئەو حکومەتەی کە خەڵکی گەرمیان بەگشتی و کفری بەتایبەتی زۆرترین قوربانیان بۆ داوە، ئێستاش گەنجەکانی ئەم شارە بێنازن و بە دوای سەرەتاییترین خزمەتگوزارییەکانی ژیانن کە ئەرکێکی زۆر سادەیی حوکمڕانانی دوای ڕاپەرینە بە دەم داوکارییەکانی خەڵکەوە بچن.

لەم ساڵیادەدا درود بۆ شەهیدانی ڕاپەرین دەنێرین و ئومێدەکەین ئەم یادەبێتە وێستەگەیەک بۆ دەسەڵاتدارانی هەرێم بەخۆیان بچنەوە و بەرهەمەکانی ڕاپەڕین پشتگوێ نەخەن.

ئەنجومەنی قەزای کفری بزوتنەوەی گۆڕان
٢٠٢٥/٣/١٠

234 جار خوێندراوەتەوە