ئەمڕۆ شاندێکی دەمپارتی سەردانی بزوتنەوەی گۆڕانی کرد و بە فەرمی بزوتنەوەکەی
بانگهێشتی مەراسیمی نەورۆزی ئەمساڵی ئامەد کرد.
هەواڵ:KNNC
ئەمڕۆ شاندێکی دەمپارتی بە سەرۆکایەتی (وەزیر پارلاک دۆشکۆن) پەرلەمانتاری دەمپارتی
لە پەرلەمانی تورکیا سەردانی بزوتنەوەی گۆڕانیان کرد و لەلایەن دانا ئەحمەد مەجید رێکخەری
گشتی بزوتنەوەکە و شاندێکی یاوەری پێشوازییان لێکرا.
ئامانجی سەردانی شاندەکەی دەمپارتی، بەفەرمی بانگهێشتکردنی بزوتنەوەی گۆڕان
بو بۆ مەراسیمی نەورۆزی ئەمساڵ لە ئامەد-ـی باکوری کوردستان، ئاهەنگی نەورۆزی
ئەمساڵ لەکاتێکدا دەکرێتەوە کە پرۆسەی سیاسی و ئاشتی لە تورکیا و باکوری کوردستان
چەند هەنگاوێک هاتوەتە پێشەوە، بەتایبەت لەدوای پەیامەکەی (عەبدوڵا ئۆجەلان) رێبەری
زیندانیکراوی پەکەکە.
دانا ئەحمەد مەجید، رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان سوپاسی شاندی دەمپارتی
کرد و پاڵپشتی بزوتنەوەکەی بۆ پرۆسەی ئاشتی دوپاتکردەوە و رایگەیاند، لە 40 ساڵی
رابردودا بە ئەزمون سەلمێنراوە کە شەڕ و جەنگ، چارەسەر ناکۆکییەکان ناکات، بەڵکو
گەڕانەوە بۆسەر مێزی گفتوگۆ باشترین بژاردەیە بۆ چارەسەری کێشەکان.
هاوکات، هانی شاندی دەمپارتی دا هەوڵی لابردنی ئەو بەربەست و لەمپەرانە
بدەن کە لەبەردەم پرۆسەی ئاشتی هەن، ئامادەیی بزوتنەوەی گۆڕانیشی دەربڕی بۆ
ئامادەیی و بەشداری لە مەراسیمی نەورۆزی ئامەدی ئەمساڵ.
167 جار خوێندراوەتەوە