زانیاری هەستیار لە پێنتاگۆنەوە دزەی کردوە... وەزیری بەرگری داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە دەکات

KNN : Kurdish News Network
09:13 - 22/03/2025
جیهان
+
-

وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا رایگەیاند، داوای هاوکارییان لە هەواڵگری سەربازی کردوە بۆ لێکۆڵینەوە لە دزەپێکردنی زانیارییە نهێنییەکان لەناو پێنتاگۆنەوە.

 

هەواڵ:KNNC

 

نوسینگەی پیت هێگسێت، وەزیری بەرگری ئەمەریکا ئەمڕۆ شەممە لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، زانیارییە هەستیارەکانی ئاسایشی نەتەوەیی و پەیوەندییە نهێنییەکان ئاشکرابون، ئەوەش پێویستی بە لێکۆڵینەوەی ورد و خێرا هەیە.

 

ئاماژەی بەوەشکردوە، داوایان لە بەڕێوەبەری هەواڵگری سەربازی کردوە لێکۆڵینەوەی خێرابکات بۆ بەدواداچون لە هۆکاری ئەو دزەپێکردنانە.

 

پێشتر ئیلۆن ماسک هەڕەشەی لە کارمەندانی پنتاگۆن کرد کە ڕەنگە لە پشت دزەپێکردنی زانیارییەکانەوە بون.

91 جار خوێندراوەتەوە