تەندروستی غەززە: ژمارەی گیانلەدەستدان 50 هەزار و 600 کەسی تێپەڕاند

KNN : Kurdish News Network
04:08 - 04/04/2025
جیهان
+
-


وەزارەتی تەندروستی غەززە ڕایگەیاند؛ بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە لە 24 کاتژمێری ڕابردودا 86 گیانلەدەستان و 287 بریندار تۆمارکراوە و  ژمارەی قوربانییەکانیش  بەردەوام لەبەرزبونەوەدایە.

هەواڵ:KNNC


ئەمڕۆ هەینی تەندروستی غەززە ئاماری نوێی قوربانییەکانی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتوە؛  ژمارەی کوژراوانی بۆردومانی کەرتی غەززە لەلایەن ئیسرائیلەوە لە سەرەتای شەڕەکەوە بۆ 50 هەزار و 609 شەهید بەرزبوەتەوە و لە هەمانکاتدا  115 هەزار و 63 کەسیش بریندار بون.



لە راپۆرتەکەدا ئەوەش هاتوە: "تەنها لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردودا 86 شەهید بون، 287 برینداریش لە نەخۆشخانەکانی کەرتی غەززە خەوێندراون.


لە ڕاگەیەندراوەکەدا باسلەوەشکراوە؛ "ژمارەیەک لە قوربانییەکان هێشتا لەژێر داروپەردو ی بۆردومانەکانی ئیسرائیلدان و تیمەکانی ئەمبولانس و بەرگری شارستانیش ناتوانن دەستیان پێیان بگات".

بە گوێرەی ئاماری تەندروستی شارەکەش لە 18ی ئازاری 2025ەوە کە تێیدا ئاگربەست شکێندراوە  تا ئەمرۆ ژمارەی کوژراوان و بریندارەکان گەیشتوەتە 1249 شەهید و 3022 بریندار".

96 جار خوێندراوەتەوە