فەرماندەی گشتیی
سوپای پاسدارانی ئێران، ئامادەیى هێزەکانى
وڵاتەکەى بۆ هەر جۆرە شەڕێک دەردەبڕێت، دەشڵێت، فەیلەقی
قودس لە یەک کاتدا لە چەندین بەرەدا لە یەمەن، عێراق، لوبنان و فەلەستین شەڕی
کردوە.
هەواڵ:KNNC
حوسێن سەلامی، فەرماندەی
گشتیی سوپای پاسداران لە کۆبونەوەیەکدا لەگەڵ فەرماندەکانی سوپا و بەرپرسانی سەربازی
ئەو وڵاتە رایگەیاند، ساڵی رابردو ساڵێکی پڕ لە هەوراز و نشێوی زۆر
قورس، گەورە و سەخت بو بۆ ئێران و سوپای پاسداران.
فەرماندەی گشتیی سوپای
پاسدارانی ئێران، بۆ یەکەمجار دانی بەوەدانا کە فەیلەقى قودس لە
یەک کاتدا لە چەندین بەرەدا لە یەمەن، عێراق، لوبنان و فەلەستین لە جەنگدا بوە.
حوسێن سەلامی رەتیکردەوە، روداوەکانی
ناوچەکە و بەتایبەتى روخانی رژێمی بەشار ئەسەد ئێرانی لاواز کردبێت.
دەشڵێت: هێزە چەکدارەکانی
ئێران بۆ ئەگەری هەر شەڕێک ئامادەن، بەڵام دەستپێشخەرى ناکەن، دوپاتیشیکردەوە
بۆ یەک هەنگاویش لە بەرامبەر دوژمن پاشەکشە ناکەن.
167 جار خوێندراوەتەوە