رۆژنامەیەکی عەرەبی: حکومەتی ئەمریکا دان بە حکومەتی کاتی سوریادا نانێت

KNN : Kurdish News Network
10:30 - 07/04/2025
جیهان
+
-

رۆژنامەیەکی عەرەبی ئاشکرایکرد، حکومەتی ئەمریکا دان بە حکومەتی کاتی سوریا نانێت، نوینەرانی سوریاشی لە نەتەوەیەکگرتوەکان ئاگادارکردوەتەوە کە مامەڵەی حکومەتیان لەگەڵ ناکات. 

هەواڵ:KNNC

رۆژنامەی ئەنهاری عەرەبی لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، حکومەتی ئەمریکا دیپلۆماتکارانی سوریای لە نەتەوە یەکگرتوەکان ئاگادارکردوەتەوە کە چیدیکە وەک نوێنەری حکومەتێکی دانپێدراو لەلایەن واشنتۆنەوە هەڵسوکەوتیان لەگەڵ ناکات.

ڕۆژنامەکە دەشڵێت، ئەمریکا ڤیزەی دیپلۆماتکارە سوریەکانی لە بنکەی نەتەوەیەکگرتوەکان لە نیۆیۆرک لە ڤیزەی جۆری جی یەکەوە گۆڕیوە بە ڤیزەی جی سێ کە دەدرێتە ئەو هاوڵاتییە بیانیانەی کە مافی وەرگرتنی ڤیزەیان لە نەتەوە یەکگرتوەکان هەیە، بەڵام حکومەتەکانیان لەلایەن ئەمریکاوە دانپێدانراو نییە.

هاوکات رۆژنامەکە ئاشکرای دەکات، لەناو حکومەتی ئەمریکاشدا دەنگۆی سنوردارکردنی پەیوەندی لەگەڵ حکومەتی کاتی سوریا هەیە لە ژێر رۆشنایی نیگەرانییەکانی واشنتۆن لەبارەی پێکهاتنی حکومەتێکی ئاینی لە سوریا لەژێر شەرعەیەتیکی سیاسیدا.

45 جار خوێندراوەتەوە