لە درێژەی هێرشەکانیان، حوسییەکانی یەمەن هێرشیان
کردەوە سەر کەشتی فڕۆکەهەڵگری هاری ئێس ترومان، لە دەریای سور.
هەواڵ:KNNC
یەحیا سەریع، وتەبێژی حوسییەکان رایگەیاند، بەیانی
ئەمڕۆ یەکشەممە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانیان لە دەریای سور هێرشیان کردوەتەسەر کەشتی
فڕۆکەهەڵگری هاری ئێس ترومان-ـی ئەمەریکی.
ئاماژەی بەوەشکردوە، هێرشەکەیان بە ئامانجی
رێگرییە لە ئەمەریکا، چونکە پێدەچێت لە چەند کاتژمێری داهاتودا هێرشی
"شەڕەنگێزانە" بکاتە سەر یەمەن.
باسیلەوەشکرد، هێزەکانیان بەردەوام دەبن لە پاڵپشتی
و ئۆپەراسیۆنەکانیان تا دەستدرێژی بۆ سەر غەززە ڕاوەستێت و گەمارۆ هەڵدەگیرێت.
حوسییەکان چەندین جار ڕایانگەیاندووە کە بە
مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئەو کەشتییە هەڵگری ئەمریکییەیان لە دەریای سور کردوەتە
ئامانج.
لەلایەکی دیکەوە، میدیاکانی سەر بە حوسییەکان بڵاویانکردەوە،
فڕۆکە ئەمریکییەکان بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێرشی ئاسمانییان ئەنجامداوە و دورگەی کەمارانیان
لە پارێزگای ئەلحودەیدە لە ڕۆژئاوای یەمەن کردوەتە ئامانج.
لە 15ـی ئازاردا، ئەمریکا ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی
بەرفراوانی دژی حوسییەکان دەستپێکرد، بە بیانوی کۆتاییهێنان بە هەڕەشەکانیان بۆ سەر
ئازادی کەشتیوانی لە ناوچەکەدا.
92 جار خوێندراوەتەوە