به‌بۆنه‌ى هه‌ڵبژادنيان به سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا به‌ڕێز عومه‌رى سه‌يد عه‌لى، ڕێكخه‌رى گشتيى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان پيرۆزبايى له نێچيرڤان بارزانى، كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست.
لاى خۆيه‌وه نێچيرڤان بارزانى، سوپاسى به‌ڕێز عومه‌رى سه‌يد عه‌لى كرد و هه‌ردوولا جه‌ختيان کردەوە له گرنگيى كارى پێكه‌وه‌يى و هاوكارى و هه‌ماهه‌نگيى نێوان لايه‌نه‌كان و ته‌بايى و يه‌كڕيزى بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ته‌حه‌دياتى قۆناغه‌كانى داهاتوو، و بۆ خزمه‌تکردنی گەل و وڵاتەکەمان.
رۆژی 28/5/2019 پەرلەمانی کوردستان کۆبوویەوە و بە دەنگی 68 پەرلەمانتار له‌كۆی 81 ئه‌ندامی به‌شداربووی كۆبوونه‌وه‌كه، نێچیرڤان بارزانی، بە سەرۆکی نوێی هەرێمی کوردستان هەڵبژێردرا.
1807 جار خوێندراوەتەوە