خانەقای بیارە نزیكەی هەشت سەدەیە دروست كراوە
خانەقای بیارە، نزیكەی هەشت سەدەیە دروست كراوە و سەدەو نیوێكیش پێش ئێستا، تاكە خوێندنگەی ناوچەكە بوە، ئێستاش لەم خانەقایەدا، 140 فەقێ بە چەندین شێواز وانە دەخوێنن و ئینجازەی مەلایەتیان پێ دەدرێت، لە شەوانی قەدریشدا خانەقاكە، بۆتە شوێنی عیبادەتی مسوڵمانان و KNNیش شەوێك لەگەڵ هاوڵاتیان لە خانەقاكەدا، دەمێنێتەوە.
ئێرە خانەقای بیارەیە، نزیكەی 8 سەدە لەمەوبەر دروستكراوە،. KNN شەوێكی قەدر لەگەڵ هاوڵاتییان بەدرێژایی شەو لەخانەقادا دەمێنێتەوە كە خەریكی زیكرو عیبادەتن.
سەرەتا دەچینە لای بەڕێوبەری خانەقای بیارە، باسی بەشەكان و مێژووی خانەقامان بۆ دەكات.
جگە لەم خانەقایە و خانەقاكانی دیكەی كوردستان، لە وڵاتانی میسر و توركیا و سوریا و هیندستان لقیان هەیە.
سەدەو نیوێك پێش ئێستا، تاكە خوێندنگەی ناوچەكە بوە، ئێتستایش لەم خانەقایەدا، 140 فەقێ بەچەندین شێواز وانە دەخوێنن و ئینجازەی مەلایەتیان پێ دەدرێت.
هەر كەسە و لەلایەكەوە بەجۆرێ خەریكی عیبادەت و زیكر كردنە.
لێرە خواردن بۆ هەزاران هاوڵاتی ئامادە كراوە. لە ڕۆژانی ئاسایدا خواردنی 500 كەس ئامادە دەكرێت بۆ ڕێبواران.
شیخ عومهر زیائەدین، لە ساڵی 1308 خانەقای بیارەی دروستی كردوەو ساڵی 1991 نۆژەن كراوەتەوە.یەك لەدوای یەكی شێخانی بنەماڵە، سەرپەرشتی ئەم خانەقایەیان كردوە.
1839 جار خوێندراوەتەوە