دەزگای لوتکە بۆ
کاروباری پەنابەران ڤیدیۆی بارودۆخی خراپی ١٣ کۆچبەری هەرێم بڵاودەکاتەوە کە لە
دەریای ئیجەدان و لە دۆخێکی خراپدان لەبەر ئەوەی شوێنی گونجاویان بۆ فەراهەم
نەکراوە.
بەپێی
زانیارییەکانی دەزگاکە، ئەو ١٣ کۆچبەرە خەڵکی ناحیەی حاجیاوای سەر بە قەزای ڕانیەن
و ویستوویانە بچنە وڵاتی یۆنان، بەڵام قاچاخچییەکەیان ڕاستی لەگەڵ نەکردوون و چوار
شەو لەناو دەریا ماونەتەوە.
ئەو ١٣ کۆچبەرە
لەلایەن پۆلیسی یۆنانەوە دەستگیرکراون و گواستراونەتەوە بۆ یۆنان و دوو لەو
کۆچبەرانە گەڕاونەتەوە هەرێمی کوردستان.
17006 جار خوێندراوەتەوە