وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق بڕیاریداوە هەر پەنابەرێکی
وڵاتەکەی بگەڕێتەوە عێراق ئاسانکاری بۆ دەکرێت و بڕی ٨ ملیۆن دیناریشی پێدەدرێت.
عەلی عەباس جیهانگیر
بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی كاروباری لقەكان لە وەزارەتی کۆچ ڕایگەیاندووە، وەزارەتەکەیان
توانیویەتی بەشێک لە بەرنامەی کاری قەرزەکانی وەزارەتی کار و کاروبار تەرخان بکات
بۆ ئەوانەی لە دەرەوە دەگەڕێنەوە عێراق و سودمەندبن لەسەرجەم قەرزەکانی وەزارەتی
کار، ئەوەش بۆ ئەوەى لەکاتى بڕیارى گەڕانەوەیاندا بتوانن پڕۆژەیەک دابنێن.
لە چوارچێوەی ئەم پلانەی کۆچ و کۆچبەرانی
عێراقدا ئەوەشهاتووە هەرکەس بگەڕێتەوە شوێن و زێدی خۆی هاوکاری مادی دەکرێت و دوێنێش قۆناغى دووەمى ئەو هاوکاریە کە
بڕەکەى ملیۆنێك و (٥٠٠) هەزار دینارە وەك هاوكاری بەسەر ئەو خێزانانەدا دابەشكراوە
كە گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان و و (هەشت) هەزار خێزان لێى سودمەند بوون.
6825 جار خوێندراوەتەوە