بەپێی
زانیارییەکانی میدیاکانی تورکیا هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە ٢٨٢ کۆچبەریان
دەستگیرکردووە، کە چەند هاوڵاتییەکی عێراقیشیان تێدایە.
ئەو ژمارە
پەنابەرە لە کەناراوییەکانی دەریای ئیجە و چەند ناوچەیەکی پارێزگای ئیزمیر
دەستگیرکراون کە ویستوویانە لە ڕێگای ئاوییەوە خۆیان بگەیەنە وڵاتی یۆنان.
ئەو پەنابەرانە
ڕادەستی فەرمانگەی کۆچی پارێزگای ئیزمیرکراون و بڕیارە لەوێوە چارەنووسیان یەکلایی
بکەنەوە.
دەستگیرکردنی
ئەو کۆچبەرانە لە کاتێکدایە کە لەماوەی ڕابردوودا وابڵاوکرایەوە کە تورکیا وەک
فشارێک لەسەر یەکێتی ئەوروپا ئاسانکاری دەکات بۆ دەرچوونی کۆچبەران بەرەو وڵاتانی
ئەوروپا.
1250 جار خوێندراوەتەوە