بڕیارە ڕۆژی سێشەممە کۆبوونەوەی کۆتایی لەسەر لیستە هاوبەشەکەی
حزبەکانی هەرێم بکرێت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان و دیجیتاڵ میدیای KNN ش ناوی
سەرۆکی پێشنیاركراوی لیستی حزبە کوردستانییەکان ئاشکرا دەکات.
بەپێی زانیارییەکانی دیجیتاڵ میدیای KNN عەبدولرەحمان مستەفا، وەک
کەسێکی سەربەخۆ پێشنیاركراوه بۆ سەرۆکی لیستە هاوبەشەکەی حزبە کوردستانییەکان.
وریا محەمەد، ئەندامی ژوری هەڵبژاردنی بزووتنەوەی گۆڕان بە KNNC ڕاگەیاند، کۆبوونەوەکە کاتژمێر 11.00 لە مەکۆی سەرەکی بزووتنەوەی
گۆران لە گردی زەرگەتە لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت و بڕیارە دواههمین کۆبوونەوەی ئەو
لایە سیاسییانە بێت لەبارەی بڕیاردان لەسەر ڕێکارە هونەرییەکانی لیستەکە.
کۆبوونەوی سبەی بە ئامادەبوونی نوێنەری ٩ حزبی کوردستانی بەڕێوەدەچێت و
زیاتر تایبەت دەبێت بە دیاریکردنی دروشم و لۆگۆ و سەرۆکی لیستەکە.
دوێنێ لایهنه كوردستانییەکان لهسهر پێكهێنانی لیستێكی
هاوبهش بۆ ھەڵبژاردنی ئهنجومهنی پارێزگاكانی عێراق رێككهوتن و بۆ ههڵبژاردنی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم به یهك
لیست بهشداریی دەكهن.
بڕیار نامیق- سلێمانی
7243 جار خوێندراوەتەوە