حکومەتی عێراق هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی دواخست

KNN : Kurdish News Network
06:58 - 12/11/2019
کوردستان
+
-

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا، بە دواخستنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان بۆکاتێکی نادیار.

 

 

حکومەتی عێراق لەبەیانامەیەکدا رایگەیاند لە کۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا، بڕیاردرا بە دواخستنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق، و ئامادەکردنەوەی پرۆژە یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان، و رەوانەکردنی بۆ پەرلەمان.

هەروەها حکومەتی عێراق بڕیاریشیدا، بە ناردنی پرۆژە یاسای هەمواری یاسای کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان بۆ پەرلەمانی عێراق.

ئەمەش لەکاتێکدایە بڕیاربوو، رۆژی یەکی نیسانی داهاتوو،هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان بەڕێوەبچێت.

هاوکات ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی بڕیاریدا، بە نادەستوری بونی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان، کەرێگری دەکرد لە دەنگدانی ژمارەیەکی زۆرئاوارەی ناوچە دابڕاوەکان، کە لەهەرێمی کوردستان نیشتەجێن.

915 جار خوێندراوەتەوە