شارەزایەکی کەشناسی: هەینی داهاتوو دیاردەی مانگ گیران لە هەرێمی کوردستان ڕودەدات

KNN : Kurdish News Network
07:36 - 03/05/2023
کوردستان
+
-

شارەزایەکی کەشناسی ڕایدەگەیەنێت، ڕۆژی هەینی دیاردەی مانگ گیران لە هەرێمی کوردستان ڕودەدات.

 

هەواڵ:KNNC

 

 
پشتیوان ابراهیم، شارەزای کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند: هەینی داهاتوو دیاردەی مانگ گیران ڕودەدات و مانگیرانەکە لە کاتژمێر 06:47ی ئیوارە بەکاتی هەرێمی کوردستان دەست پێ دەکات .

 

ئاماژەی بەوەشکردوە، سەرەتا لە ئوسترالیا و زەریای هندی و زەریای هێمن دەست پێ دەکات و پاشان بەپێی کات ناوچەکانی ئاسیا و ئەوروپا و زەریای ئەتڵەسی و زەریای ئەنتارکتیکا دەگرێتەوە .

 

سەبارەت بە ڕودانی ئەو دیاردەیە لە هەرێمی کوردستان، پشتیوان ئیبراهیم دەڵێت: لە کاتژمێر 08:22ی شەو لە ئاسمانی هەڕێمی کوردستان مانگ گیرانەکە دەست پێ دەکات، بەڵام مانگ سوور نیە بەهۆی ئەوەی تەنها سێبەری زەوی دەکەوێتە سەر مانگ و ڕەش دەردەکەێت .

 

لەبارەی ماوەی مانگیرانەکە، پشتیوان ئیبراهیم وتی: کۆی مانگ گیرانەکە لە سەرەتا تاوەکو کۆتایی 3 کاتژمێر و 54 خولەك دەخایەنێت .

1280 جار خوێندراوەتەوە