دژى دواکەوتنى موچە بایکۆتى فەرمانبەران و مامۆستایان و پزیشکان دەستیپێکرد

KNN : Kurdish News Network
11:52 - 10/09/2023
کوردستان
+
-

دژى دواکەوتنى موچەکانیان، بەشێک لە فەرمانبەرانى فەرمانگەکان و نەخۆشخانەکان بایکۆتى دەوامیان کرد و رایدەگەیەنن؛ تا موچە وەرنەگرن ناچنەوە سەر کارەکانیان.

هەواڵ: KNNC
بەپێى زانیارییەکانى پەیامنێرانى کەى ئێن ئێن لە شوێنە جیاوازەکان، ئەمڕۆ یەکشەممە، دەوامى فەرمانبەران و مامۆستایان و پزیشکان دەستیپێکردووە لەوانە:
 
یەکەم؛ فەرمانبەرانى کارەباى سلێمانى، بایکۆتى دەوامیان راگەیاند
دووەم؛ فەرمانبەرانى بەڕێوەبەرایەتى کۆمپانیاکان، باج، دادگاى سلێمانى. بایکۆتیان راگەیاند.
سێیەم؛ بەڕێوبەرایەتی فەرمانبەرانى جێبەجێکردنى شارەزور و فەرکانگەى دادنوسى شارەزور، بایکۆتی دەوامیان راگەیاند.
چوارەم؛ بەشێک لە فەرمانبەرانى شارەوانى هەڵەبجە، بایکۆتیان راگەیاند.
پێنجەم؛ پزیشکانی نیشتەجێی خولاو لە نەخۆشخانەى شار، بایکۆتیان راگەیاند.
شەشەم؛ کارمەندانی تەندروستی نەخۆشخانەی شەهید شەوکەت لەسەیدسادق بایکۆتی دەوامیان کرد و ئەو نەخۆشانەشی لەقاوش خەوێنراون خستەخانەیان جێهێشتووە.

143 جار خوێندراوەتەوە