شوێنەوارێک لە کۆیە دۆزراوەتەوە کە مێژوەکەى بۆ هەزارەى یەکەمى پێش زایین دەگەڕێتەوە

KNN : Kurdish News Network
01:11 - 23/09/2023
کوردستان
+
-

لە شارى کۆیە و لەکاتى کارکردن لە دوکانێکى بازاڕى قەیسەرى، شوێنەوارێک دۆزراوەتەوە کە مێژوەکەى دەگەڕێتەوە بۆ هەزارەى یەکەمى پێش زایین.

هەواڵ:KNNC

فەرمانگەی کەلەپور و شوێنەواری کۆیە بڵاویکردوەتەوە؛ دوای ئاگادارکردنەوەی فەرمانگەی شوێنەواری کۆیە  لە هەبونی شوێنەوار لە ناو بازاری قەیسەری کۆیە کە لە کاتی نۆژەنکردنەوەی دوکانیک دەرکەوتوە.

ئاماژە بۆ ئەوەکراوە کە دوای سەردانیکردنی شوێنەکە دەستیان بە کارى کنە و پشکنین کردوە بۆ جیگایەکە دەرکەوتوە کە پاشماوەی شوێنەواری لە جیگاکە هەیە و مێژوەکەی بۆ هەزارەی یەکەمی پێش زاینی دەگەڕێتەوە.

764 جار خوێندراوەتەوە