بەڕێوەبەرایەتی
ئاسایشی هەولێر راگەیەنراوێکی بڵاوکردووەتەوە و داوا لە هاوڵاتیان دەکات ئاگاداری
پەیوەندییەکانیان بن لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.
هەواڵ:KNN
لە
راگەیەنراوەکەدا هاتوە، "ماوەیەکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک و ئینستاگرام،
کۆمەڵێک کەس لە هەردو رەگەز کە زۆرینەیان لە نەتەوەی عەرەبن و خەڵکی چەند وڵاتێکی
جیاوازی عەرەبین، بەشێوەی گروپ کاردەکەن و زۆرینەیان نیشتەجێی شارەکانی خواروی
عێراقن، نامە دەنێرن و خۆیان دەکەنە هاوڕێی خەڵک ، دواتر سەرنجی خەڵک رادەکێشن و
کامێرایان بۆ دەکەنەوە و بەشێوەی نەشیاو خۆیان نیشانی بەرامبەرەکەیان دەدەن، لەو
ڕێگەیەوە ڤیدیۆی کەسانی قوربانی تۆماردەکەن و دواتر هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی گرتە
ڤیدیۆییەکان دەکەن".
ئەوەش
هاتوە، ئەو گرتە ڤیدیۆیانەی تۆماریدەکەن، لەبەرامبەر بڵاونەکردنەوەی گرتە
ڤیدیۆیەکانیش داوای بڕێک پارە دەکەن کە شیوازی پارەدانەکە بەرێگەی دراوە
ئەلیکترۆنییەکان دەبێت، بۆئەوەی بە ئاسانی ناسنامەکانیان ئاشکرا نەبێت.
لە کۆتایی
راگەیەنراوەکەدا هاتوە، پێویستە بەکارهێنەری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان زیاتر ئاگاداری
پەیوەندییەکانیان بن لەو تۆڕانە و متمانە بە کەسێک نەکەن کە نازانن کێیە و بۆچی
مەبەستێک پەیوەندی پێیانەوە کردوە.
2017 جار خوێندراوەتەوە