کەشناسی هەرێم رایدەگەیەنێت؛ ئەمشەو بارانبارین و هەورەتریشقەی پچڕ پچڕ لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوامدەبێت.
هەواڵ:KNNC
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت: پێشبینى دەکرێت لە کاتژمێر 2ى دوا نیوەشەو زۆرترین رێژەى باران بارین لە ناوچەکانى رۆژهەڵاتى پارێزگای دهۆک و بە شێک لە ناوچەکانى ئیدارەى سۆران و ناوچە شاخاوییەکانى هەولێر، کۆڕێ، پیرمام، قەزای کۆیە، خەلەکان و بەشێک لە ناوچەکانى گەرمیان ببارێت.
بەرێوەبەرایەتییەکە ئاماری بارانبارینی 12 کاتژمێرى رابردوى هەندێک لە ناوچەکانى هەرێمی بڵاوکردووەتەوە:
لەسەنتەرى شارى هەولێر بڕێکى باش باران بارى، بەڵام لە وێستگەى هەولێر تەنها 1.2 ملم باری
شەمامک 1.0 ملم
پیرمام 2.9 ملم
سلێمانى 1.1 ملم
چەمچەماڵ دڵۆپ دڵۆپ باریوە
دهۆک 0.5 ملم
زاخۆ 0.9 ملم
ئاکرێ 5.4 ملم
باتوفە 2.4 ملم
بارزان 10.6 ملم
ئامێدى 9.6 ملم
بامەڕنێ 2.8 ملم
دەربەندیخان 0.4 ملم
حاجى ئۆمەران 7.8 ملم
هەڵەبجە 2.2 ملم
خەبات 1.0 ملم
مانگیش 6.0 ملم
مەیدان 1.0 ملم
سۆران 5.0 ملم
مێرگەسور 12.8 ملم
سیدەکان 3.8 ملم
کەرکووک دڵۆپ دڵۆپ
خورماتوو 0.6 ملم
خانەقین 12.0 ملم
130 جار خوێندراوەتەوە