وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا
رایگەیاند: جەخت دەکەنەوە لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال، داوا لە هەردو
حکومەتی عێراق و هەرێمـیش دەکەن لەپێناو سەقامگیری و بونیادنانەوەی ناوچەکە ئەو رێککەوتننامەیە
جێبەجێبکەن.
هەواڵ:KNNC
ماتیۆ میلەر، وتەبێژی
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ئەو ڕێککەوتننامەیە
دەستپێکێکی گرنگە بۆ بە ئاگابون لەو کەسانەی بونەتە قوربانی جینۆسایدی ساڵی 2014.
ئاماژەی بەوەشکردوە: رێککەوتننامەکە
تا ئێستا وەك خۆی ماوەتەوە و جێبەجێ نەکراوە، هەربۆیە جەخت دەکەنەوە لە پێویستی
جێبەجێکردنی.
وتەبێژەکەی وەزارەتی دەرەوەی
ئەمریکا باسی لەوەشکردوە: داوا دەکەن لە هەردو حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ
جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال چونکە ئەو ڕێککەوتنە خۆی دەبینێتەوە لە دابینکردنی
سەقامگیری و بونیادنانەوەی ناوچەکە.
داواش دەکات ئاسایش و
سەقامگیری شنگال بە پۆلیسی فیدڕاڵی و هێزە عێراقییەکان بسپێردرێت بەتایبەت ئەو کەسانەی
خەڵکی شنگالن وەك چۆن لە ناوەڕۆکی ڕێککەوتننەکەدا هاتوە.
442 جار خوێندراوەتەوە