وەزارەتی
تەندروستی لە بڕیارێکدا رایگەیاندوە کە لەمەودوا بەکارهێنانی کیسەی نایلۆن لە
سەمونخانە و نانەواخانەکان و چێشتەخانەکان قەدەغەیە.
هەواڵ:KNNC
دکتۆر سەرکار
سورچی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی بە کەی ئێن ئێن-ی راگەیاند؛ بە پێی بڕیارێکی وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان بەکارهێنانی کیسەی نایلۆن لە سەمونخانەکان و نانەواخانەکان
و چێشتخانەکان قەدەغەکرا وە.
ئاماژەی بەوەشکرد،
بڕیارەکە بەو جۆرەیە لەمەودوا لە جیاتی کیسەی نایلۆن دەبێت کیسەی کاغەز بەکاربهێنرێت
، ئەمەش لەبەر ئەوەی لە رووی زانستییەوە کیسەی نایلۆن زیانبەخشە بۆ تەندروستی مرۆڤ
و دەکرێت ببێتە هۆی سەرچاوەیەک بۆ توشبوونی مرۆڤ بە شێرپەنجە.
لەماوەکانی رابردوشدا
بەهەمان شێوە چەندین رێنمایی و بڕیار لەوبارەیەوە هەبو بۆ ئەوەی کیسەی کاغەز وەک و
جێگرەوەیەک لە جیاتی کیسەی نایلۆن بەکاربهێندرێت، بەڵام زۆربەی شوێنەکان پابەند
نەبون پێوەی.
355 جار خوێندراوەتەوە