رێكخەری ژوری یاسایی
بزوتنەوەی گۆڕان رایدەگەیەنێت: بەرنامەی بزوتنەوەی گۆڕان گشتگیرە و بۆ هەمو پرسێك
دیدی چارەنوسسازی خۆی هەیە، دەشڵێت: بەهۆی نیشتیمانی بونییەوە بزوتنەوەی گۆڕان
قوربانی زۆری داوە.
هەواڵ: (KNNC)
چۆمان محەمەد، رێكخەری
ژوری یاسایی بزوتنەوەی گۆڕان بە (KNNC)ـی راگەیاند:
بەرنامەی بزوتنەوەی گۆڕان گشتگیرە و هیچ پرسێك نەماوەتەوە دیدێكی چارەنوسسازی بۆ نەخستبێتەڕو،
لەپەیوەندی نێوان هەرێم و بەغداد، شێوازی ئیدارەدانی حكومەت، سیستەمی پەرلەمانی،
دروستبونی متمانەی خەڵك و حكومەت دیدوتێڕوانینی گۆڕان و كاک نەوشیروان بوە كەلە
رابردودا.
وتیشی: لەگەڵ دروستبونی
بزوتنەوەی گۆڕان، كۆمەڵك نەریتی داهێنا، بزوتنەوەی گۆڕان حزبێكی نیشتیمانییە و
ناواخنەكەی لە كۆمەڵگەی كوردی پێكهاتوە، بەڵام بەشێك لە هێزەكانی هەرێم لەلایەن وڵاتانی
ناوچەكەوە ئاڕاستە دەكرێن، هەربۆیە بەشێك لەو قوربانییانەی بزوتنەوی گۆڕان باجی نیشتیمانییەكەی
داوە.
رونیكردەوە؛ یەكێك لەخاڵە
گەورەكانی بزوتنەوەی گۆڕان، لەگەڵ دروستبونیدا گەڕاندنەوەی پێگە و قورسایی هاوڵاتییانە
كە لە ساڵی (1992)ـوە هێزە سیاسییەكانی پێش گۆڕان بایەخیان بە نیگەرانییەكان و ناڕەزاییەتی
خەڵك نەداوە.
رێكخەری ژوری یاسایی
بزوتنەوەی گۆڕان ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، لەگەڵ دروستبونی بزوتنەوەی گۆڕان تا ژیان
ئاوایی رەوانشاد نەوشیروان مستەفا، زۆرترین هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان ئەنجامدراوە،
ئەوەش لە ئەنجامی فشار و پێدارییەكانی بزوتنەوەی گۆڕان بوە بۆ پەیوەست بون بە دوانەكەوتنی
هەڵبژاردن.
316 جار خوێندراوەتەوە