رێبەرى کۆریاى باکور بەهۆى رودانى لافاو و بومەلەرزەوە، 30 بەرپرسى وڵاتەکەى
لەسێدارەداوە و رایگەیاندوە؛ ئەم کارەساتانە بەهۆى کەمتەرخەمیی بەرپرسەکان رویداوە
و پێشتر ئامادەکاریی تەواویان نەکردوە.
هەواڵ:KNNC
فۆکس نیوزی ئەمەریکی لە زاری میدیاکانی کۆریای
باشورەوە بڵاویکردوەتەوە کیم جۆنگ ئون، رێبەرى کۆریاى باکور بەهۆی دروستبونی لافاو
لە وڵاتەکەیدا کە بوە هۆی گیانلەدەستدانی ژمارەیەکی زۆری هاوڵاتیی وڵاتەکەی، نزیکەی
30 بەرپرسی وڵاتەکەی لەسێدارە داوە.
بەهانەی لە سێدارەدانی ئەو بەرپرسانە ئەوەبوە، لە هاویندا نەیانتوانیوە ئامادەکاری باش بکەن و رێگریی لە لافاو و بومەلەرزە
بکەن، کە ئەمساڵ بەهۆیانەوە نزیکەی چوار هەزار ماڵ ئاو بردنى و زیان بەر هەزاران هێکتار زەوى کشتوکاڵیی کەوت، هەر دواى لافاوەکە رێبەرى کۆریاى باکور سەردانى خێوەتى زیانلێکەوتوەکانى کرد و لە نزیکەوە بەڵێنى چارەسەرکردنى دۆخەکەى پێدان و رایگەیاند؛ بەرپرسان کەمتەرخمى ئەم دۆخەن.
فۆکس نیوس هەواڵەکەی لە کەناڵی (تیڤی چۆسون ) کۆریای
باشورەوە وەرگرتوە و ئاماژەی بەوەشداوە؛ ئەو کەسانەی لە سێدارەدراون ژمارەیەک بەرپرس
بون و تۆمەتبارکراون بە گەندەڵی، جێهێشتنی
ئەرکەکانیان وئەنجامنەدانی بەباشی، بەمەش بە فەرمانی راستەوخۆی کیم جۆن ئون دەوڵەت
سزای لەسێدارەدانی بەسەریاندا سەپاندوە.
هەروەها ئاماژەی بەوەشداوە، ژمارەکە بەتەواوەتی
دیار نییە بەڵام بە دیاریکراوی لە نێوان 20 بۆ 30 بەرپرسی ئەو ناوچانەی لافاو تێیاندا
رویداوە لە کۆتایی مانگی رابردودا لە سێدارە دراون.
1260 جار خوێندراوەتەوە