سەیدسادق؛ بەهۆی شەڕە تەقەی نێوان دو بنەماڵە دو قوربانی لێدەكەوێتەوە

KNN : Kurdish News Network
09:46 - 04/09/2024
کوردستان
+
-

بەهۆی كێشەی كۆمەڵایەتییەوە لە سەیدسادق تەقە دەكرێت و كەسێك گیان لە دەستدەدات و كەسێكی دیكەش بریندار دەبێت.


هەواڵ: (KNNC)


پەیامنێری (كەی ئێن ئێن) رایگەیاند: بەهۆی كێشەی كۆمەڵایەتییەوە لە نێوان دو بنەماڵەدا لە گەڕەكی بەركێوی قەزای سەیدسادق لە شارەزور، شەڕە تەقە دروست دەبێت و لە ئەنجامدا كەسێك گیان لە دەستدەدات.


ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، لە روداوەكەدا كەسێكی دیكەش برینداربوە و رەوانەی نەخۆشخانەی شەهید شەوكەت كراوە بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست.

 

 

سەیدسادق - ئەبوبەكر حسێن

1463 جار خوێندراوەتەوە