لە نەیجیریا لافاو زیندانێکى روخاندوە و 300 زیندانی هەڵاتون

KNN : Kurdish News Network
08:34 - 16/09/2024
جیهان
+
-

لە وڵاتی نەیجیریا لافاو هەزاران کەس ئاوارە دەکات و بەهۆی روخانی بەشێک لە دیواری زیندانێکیش نزیکەی 300 زیندانی هەڵاتون و تا ئێستا حەوتیان دەستگیر کراونەتەوە.

 

هەواڵ: KNNC

 

ئاژانسی هەواڵى رۆیتەرز بڵاویکردوەتەوە؛ دوای روخانی دیواری زیندانێکی شاری مایدوگوری لە وڵاتی نەیجیریا 281 زیندانی هەڵاتون.

 

 

عومەر ئەبوبەکر، وتەبێژی دەزگای چاکسازی نەیجیریا بە رۆیتەرزی راگەیاندوە؛ حەوت لە زیندانییە هەڵاتوەکان دوبارە دەستگیرکراونەتەوە و ئۆپەراسیۆنی دەستگیرکردنی ئەوانی دیکەش بەردەوامە.

 

نزیکەى هەفتەیەکە بارانێکی بەخوڕ تەواوی شاری مایدوگوری گرتوەتەوە و  بوەتە هۆی دروستبونى لافاو لە شارەکەدا و بەگوێرەی راپۆرتی  تەندروستی وڵاتەکەش، بەهۆی لافاوەکەوە لانیکەم  30 کەس گیانیان لەدەستداوە  و  هەزاران دانیشتوی شارەکەشی ئاوارە بون.

96 جار خوێندراوەتەوە